شوێن... --:-- --°

ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ پێدانی یارمەتی منداڵ دەکات

ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ پێدانی یارمەتی منداڵ دەکات

ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ پێدانی یارمەتی منداڵ دەکات

حکومەتی ئەڵمانیا پلانی ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکانی پێدانی یارمەتی منداڵ، ناسراو بە کیندەرگێڵد،ی ڕاگەیاند؛ بەپێی ئەم پلانە، یارمەتییەکە بۆ خێزانە شایستەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەدرێت، بەبێ ئەوەی داواکارییەکی جیاواز پێشکەش بکەن.

حکومەتی ئەڵمانیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی Bundesregierung ئاشکرایکرد: سیستەمە نوێیەکە لە ساڵی 2027 بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت. لە قۆناغی یەکەمدا، ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە ئێستا یارمەتییەکە وەردەگرن و داتاکانیان لە سەندووقی خێزان هەیە.

لە کۆتایی 2027دا، قۆناغی دووەمدا  ئەوخێزانەنەش دەگرێتەوە کە لەسیستمەکە تۆمارنەکراون و لەدوای بڕیارەکە بونەتە خاوەن منداڵ. ئامانج لە هەنگاوەکە کەمکردنەوەی بڕۆکراسی و سووککردنی بار لەسەر دایک و باوکانە، بە تایبەتی دوای لەدایکبوونی منداڵ.

بڕی کیندەرگێڵد، لەوڵاتی ئەڵمانیا، لە یەکەمی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ەوە بۆ هەر منداڵێک ٢٥٩ یۆرۆیە لە مانگێکدا.