بەریتانیا: خۆپیشاندەرانی دژە کۆچبەر دەستگیردەکرێن
پۆلیسی بەریتانیا شەش کەسی دەستگیردەکات کە پەیوەندیان بە خۆپیشاندانێکی دژ بە كۆچبەران لە ناوچەی گۆسبۆرت، سەر بە پارێزگای هامپشایر لە باشووری ئینگلتەرا هەبوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی The Guardian: دەستگیرکردنی ئەو کەسانە لەکاتێکدایە کە گفتوگۆ و ناکۆکی دەربارەی سیاسەتەکانی كۆچبەری و پەنابەری لە بەریتانیا بەردەوامە، وهەندێک گروپ داوای توندکردنەوەی چاودێری سنوورەکان و کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەران دەکەن، بەڵام ڕێکخراوە کانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە وتاری دژەکۆچبەری دەکرێت هۆکاری دابەشبوونی کۆمەڵایەتی بێت.
سەرچاەوکە زانیاریی زیاتری دەربارەی ئەوتۆمەتانە بڵاونەکردۆتەوە کەئاراستەی دەستگیرکراوان کراوە ،تەنها ئاماژەی بەوەداوە کە لەو خۆپیشاندانەی لەچەند ڕۆژی رابردوو لە نزیکەی لەنگەرگەی ناوچەکە ڕوویداوە، ئاڵۆزی کەوتۆتەوە.
