شوێن... --:-- --°

پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی ساکسۆنیا-ئەنهالت کە رۆژی یەکشەمە ٦ی ئەیلول بەڕێوەچوو، پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا(AFD) پلەی یەکەمی مسۆگەرکردو سەرکەوتنی مێژووی تۆمارکرد.

تەلەفزیۆنی گشتی ئەڵمانیا(ARD) بڵاویکردەوە: بەپێی ئەنجامە بەراییەکان(AFD) نزیکەی ٤٤،٥٪ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا لەکاتێکدا پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان(CDU) ی دەسەڵاتداربەپلەی دووەم تەنها نزیکەی١٨،٥٪ی دەنگەکانی برد.هەروەها پارتی چەپ نزیکەی ٩،٥٪ ، پارتی سەوز نزیکەی ٩٪، پارتی سۆسیال دیموکرات نزیکەی ٨٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

 سەرکەوتنی پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆئەڵمانیا لەم هەڵبژاردنە وەک گؤڕانکارییەکی گەورە لەو وڵاتە سەیردەکرێت، بەهۆی گوتارە توندەکانی دژی پەنابەران، یەکێتی ئەوروپا وهەڵوێستی لە بەرامبەرامبەر جەنگی روسیا و ئۆکرانیا.

بەدەستهێانی نزیکەی ٤٤،٥٪ ی دەنگەکان ئەوەناگەیەنێت کە (AFD) بتوانێت بەتەنها حکومەتی داهاتوی هەرێمی ساکسۆنیا-ئەنهالت لەڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا پێکبهێنێت، لەکاتێکدا تائێستا پارتەکانی تر هاوپەیمانی لەگەڵ رەتدەکەنەوە.