دژی پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا ناڕەزایەتی ئەنجامدرا
رۆژی شەمە ١٢ی ئەیلول، چەندین شاری ئەڵمانیا خۆپیشاندانی گەورەیان دژی AFD بەخۆوە بینی .
دەزگای میدیای WELT بڵاویکردەوە: گەورەترین خۆپشاندانەکان لە هامبۆرگ، میونشن و دۆسلدۆرف بە بەشداری ١٥٠هەزار کەس بەڕێوەچوە.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد: خۆپشاندەران بەدروشمی ( کاتی ئەوەهاتوە جوڵە بکەین بۆ بەرگری لە ئازادی) داوای قەدەغەکردنی کاری پارتە توندڕەوەکان و لێپرسینەوەی یاساییان لە پارتی ئەڵتەرناتیف بۆ ئەڵمانیا کرد لە بەردەم دادگای دەستوری وڵاتدا.
ئەم ناڕەزاییەتیانە دوای ئەوەدێت کە AFD توانی لەهەڵبژاردنەکانی هەرێمی ساکسۆنیا-ئەنهاڵت زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و بەپارتێکی راسیست توندڕەوناسراوە.
