شوێن... --:-- --°

یەکێتی ئەوروپا یاسای نوێی پەنابەری دەخاتە بواری جێبەجێ کردن

یەکێتی ئەوروپا یاسای نوێی پەنابەری دەخاتە بواری جێبەجێ کردن

یەکێتی ئەوروپا یاسای نوێی پەنابەری دەخاتە بواری جێبەجێ کردن

کوردستانیان دەتوانن مافی پەنابەری لە ئەوروپا بەدەست بهێنن?

لە دوانزەی مانگی حوزەیرانی سالی 2026، یەکێتی ئەوروپا یاسای نوێی کۆچ و پەنابەری خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

یاساکە، رێوشوێن و رێکار نوێ لە خۆدەگرێت کە پەیوەندە بە شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری و هەڵسەنگاندنی کەیسی پەنابەری یەوە هەیە.

ئەم یاسا نوێییە کە لە زۆربەی وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا چووەتە بواری جێبەجێکردن، ئامانجی ئەوەیە رێکارەکانی پەنابەری لە نێوان ئەندام یەکێتییەکە یەکسان بکات. واتا رێگە لەوە بگرێت کە وڵاتێک سنورەکانی بکاتەوە بۆ تێپەڕبوونی کۆچبەران بەرەو وڵاتێکی ترلە یەکێتی ئەوروپا، بەبێ ئەوەی خۆی پەنابەر وەربگرێت.

هەروەها کۆمەڵێک وڵاتی وەک وڵاتی (بێ گرفت) ناساند وەک؛ کۆسۆڤۆ، بەنگلادیش، کۆڵۆمبیا، میسر، هیندستان، مۆراکۆ، تونس و وڵاتانی کاندید بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا.

بەپێی یاسا نوێکە،کە لەساڵی 2024 ببوە جێگای ناکۆکی و ململانێ لە نێوان ئەندامانی یەکێتی ئەورپا. دەتوانرێت پەنابەر رەوانەی وڵاتەکەی خۆی بکرێتەوە یاخود رەوانەی وڵاتی (سێیەم) بکرێت، بەو مەرجەی ژیانی سەلامەت و پارێزراوبێت.

یاساکە، رێساکانی پشکنین بۆ دۆسییەی داواکارانی پەنابەری خێراتر دەکات و ماف بە وڵاتانی ئەندام دەدات، رێوشوێنی رەتکردنەوەی داواکاری پەنابەری لەسەر سنوورەکان جێبەجێ بکەن.

پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە، ئایا بەپێی یاسا نوێکە کوردستانیان دەتوانن مافیی پەنابەری لە ئەوروپا بەدەست بهێنن? وەکێن ئەو کوردستانییانەی دەتوانن، ببنە خاوەنی ئەو مافە?

یاساکە هیچ کام لەو وڵاتانەی وەک وڵاتی ( بێگرفت) نەناساندووە کە کوردستانی بەسەردا دابەشکراوە( ئێراق، تورکیا، ئێران وسوریا).

بەپێی یاسا نوێکە هەر کەیسێکی پەنابەری بەتەنها هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، واتە کەس لەبەر ئەوەی سوری یان کورد یان ئۆکرانی یەو لە وڵاتەکەی جەنگ هەیە، ناتوانێت مافی پەنابەری لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وەربگرێت،. بەڵکو کەیسی (تاکەکەسی) گرنگی پێ دەدرێت.

ئەوەندە پەیوەندی بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە، هەرچەندە لە چوارچێوەی ئێراقدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت،. بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا پەیوەندیدارەکانی یەکێتی ئەوروپا رەچاوی، ناچوونیەکی دۆخی ئێراق دەکرێت. هاووڵاتیەکی هەرێمی کوردستان، تەنها لەبەرئەوە کوردە، ناتوانێت مافی پەنابەری وەربگرێت،. بەڵام چالاکانی سیاسی، چالاکانی مافی مرۆ، کەمینە ئاینییەکان، ژنان و کچان و منداڵان،. ئەگەر ژیانیان لەمەترسیدابێت و سەلامەتیان پارێزراونەبێت، سەرەڕای ئالۆزی و رێکارە یاساییە سەختە نوێکان، کوردستانیان ئەگەر بیسەلمێنن کە هەڕەشەی ڕاستەقینە لەسەر ژیان و سەلامەتان هەیە دەتوانن مافی پەنابەری بەدەست بهێنن.

ئەم ڕاپۆرتە شیکردنەوەیەکی کورتە بۆ یاسای نوێی پەنابەری یەکێتی ئەوروپا کە لەسالی 2024 پەسەندکراوە و لە 12 حوزەیرانی 2026 خراوەتە بواری جێبەجێکردن ، بەهیچ شێوەیەک راوێژکاریی یاسایی نییە.