یەکێتی ئەوروپا سزای توند بەسەر روسیا دەسەپێنێت پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپاو روسیا لەگەڵ هەڵگیرساندنی جەنگی ئۆکرانیا رۆژبەڕۆژ، ڕوو لەئاڵۆزبوون دەکات. هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنە سەربازییەکاندا، یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاریی دەکات بۆ سەپاندنی سزای ئابوری زیاتر بە سەر ڕوسیادا. رۆژی 20 ئەم مانگە رۆما رایگەیاند; دوو فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەی درۆنێکی دەریایی روسیا یان تێکشکاندووە، لەنزیک پڕۆژەیەکی گازی ئەو وڵاتە لە نێو دەریای ڕەش. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا، روسیا هێرشێکی درۆنی بەرفراوانی بۆسەر( کێڤ)ی پایتەختی ئۆکرانیا ئەنجامدا، بەبەکارهێنانی دەیان مووشەک و درۆن. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڵاوی کردەوە، لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا 16 کەس کوژراون و 40 کەسیش برینداربوون. ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە لەکاتێکدایە، برۆکسل خۆی ئامادە دەکات بۆ سەپاندنی گوژمێکی نوێی سزای سیاسی و ئابوری بەسەر مۆسکۆدا. کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەروپا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، ئەم گوژمە سزایە قورسترین و هەمەلایەنترین سزایە بۆ سەر مۆسکۆ لەکاتی سەرهەڵدانی جەنگەوە. پێشبینی دەکرێت سزا توندە سیاسی و ئابورییەکانی برۆکسل بۆسەر مۆسکۆ لە مانگی سێپتەمبەری داهاتووەوە جێبەجێبکرێت کە 1600 کەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتە بگرێتەوە کە پەیوەندیان بە پیشەسازی سەربازی روسیاوە هەیە
یەکێتی ئەوروپا سزای توند بەسەر روسیا دەسەپێنێت
