شوێن... --:-- --°

مەترسی جەنگی راستەوخۆی نێوان روسیاو ئەڵمانیا زیاتردەبێت

مەترسی جەنگی راستەوخۆی نێوان روسیاو ئەڵمانیا زیاتردەبێت

مەترسی جەنگی راستەوخۆی نێوان روسیاو ئەڵمانیا زیاتردەبێت

جڤاک نیوز - بەرلین

حکومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بە هێرشکردن بۆ سەر فڕۆکەخانەی شاری لایبزیک تۆمەتبار کرد..

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەلساندەر دوبریندت ئەمڕۆ یەکی ئەیلول ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوونەکانیان لە ڕێگای تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و زانیارییە هەواڵگریییەکانەوە ئاشکرا بووە کە مۆسکۆ بەرپرسە لە هێرش بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر فڕۆکەخانەی لایبزیک کەلە چواری مانگی ئابی ئەمساڵدا.

هەر لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا یوهان فادیفول ئاشکرای کرد کە بەرلین لەپای ئەوکارەی کۆنسوڵخانەی ڕووسیا لە شاری بۆن دادەخات و چەند ڕێوشوێنێکی دیکەش دژی مۆسکۆ دەگرنەبەر.

لەهەمان کاتدا یەکێتی ئەوروپاش باڵپشتی ڕاستەوخۆی بۆ بەرلین ڕاگەیاند.

لەبەرامبەردا ڕووسیا ئەو تۆمەتانەی ڕەد کردەوە و لەزاری ماریا زاخارۆڤای وتەبێژی حکومەتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە ئەوان هەمان ڕێوشوێنی سزادان لە دژی ئەڵمانیا دەگرنەوە بەر.

ڕۆژی چواری مانگی ئابی ئەمساڵ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هەڵگری تەقەمەنی لەنزیک فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئۆکراینی لە فڕۆکەخانەی لایبزیکی ئەڵمانیا خرایە خوارەوە کە بەگوتەی بەرلین بۆ لێدان لەوفڕۆکە ئۆکراینیە ئاڕاستەکرابوو.

فڕۆکەخانەی ناوبراو وەک ناوەندێکی لۆجستیکی ناتۆ بۆ هاوکاری سەربازی ئۆکراینا بەکاردەهێندرێت

لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ناتۆ مارک ڕووتە ئەمڕۆ سێ شەممە یەکی ئەیلول ئاشکرای کرد کە ئەوان بەهەموو هێزی خۆیانەوە پاڵپشتی هاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ دەکەن.

لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا گرژییەکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ڕووسیا تادەچیت زیاتر دەبێت، بەشێوەیەک هەندێک وڵاتی ئەوروپی ڕێوشوێنی تایبەتیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانیان لە مەترسی هێرشی مۆسکۆ بۆ سەر وڵاتەکانیان، ئەمەش پاش ئەوەی زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆکرانیا لەڕووی مادیی و مەعنەوی نیشانداوە.