هەڵاوسانی ئابوری و بەرزبوونەوەی نرخ لە ئەوروپا بەردەوامە
بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان کرێی خانوبەرەو نرخی کارەبا لە ئەوروپا بەردەوامە.
بەپێی داتا فەرمییەکانی دەزگای ئاماری یەکێتی ئەوروپا؛هەڵاوسانی نرخەکان لە ناوچەی ئیرۆ لە تەموزی ساڵی ٢٠٢٦ گەیشتۆتە 2.9%.
ڕاپۆرتەکانی ئەو دەزگایە ئاماژەبەوە دەدەن، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم هەڵاوسانە بەرزبوونەوەی نرخی وزە و نەوتە .
سەرچاوەکە روونیشیکردۆتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تەنها کاریگەری لەسەر پەمپەکانی بەنزین نییە، بەڵکو کۆمپانیاکانیش خەرجی زیاتر دەکەن بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکان و ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو خزمەتگوزارییەکان .
هەرچەندە هەڵاوسان لە ئاستی ساڵانی ٢٠٢٢و ٢٠٢٣ کەمترە ، بەڵام ئەو نرخانەی پێشتر بەرزبوونەوە ، بەتەواوەتی نەگەڕاونەتەوە بۆ ئاستی پێشوو. بۆیە خێزانەکان هێشتا فشاری گرانی لەسەر بودجەی ڕۆژانەیان هەست پێدەکەن .
