شوێن... --:-- --°

لە ڕاپرسییەکاندا بەرەی چەپ لە سوێد لە پێشەوەن

لە ڕاپرسییەکاندا بەرەی چەپ لە سوێد لە پێشەوەن

لە ڕاپرسییەکاندا بەرەی چەپ لە سوێد لە پێشەوەن

تەنها چەند هەفتەیەک بەر لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی وڵاتی سوێد، ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوە دەدەن دەنگی ئۆپۆزسیۆنی چەپی ئەو وڵاتە بە جیاوازییەکی بەرچاولەپێش بەرەی دەسەڵاتەوەیە.

کەناڵی ئێس تیڤی سوێد بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو ڕاپرسییەی ئەنجامیان داوە و سێ هەزار کەس بەشداریان تێداکردووە پشتیوانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان گەیشتۆتە 53.9%. لەبەرامبەر 43.9%پشتیوانی بۆ بەرەی دەسەڵاتداری ڕاستڕەوی ئێستای ئەو وڵاتە.

ڕاپۆرتە میدیاییەکان سەرەنج دەخەنە سەر ئەوەی ئەگەر ئۆپۆزسیۆنی چەپی ئەو وڵاتە بتوانن پارێزگاری لە ئەنجامی ئەم راپرسیانە بکەن لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی 16ی ئەیلولی 2026، دەتوانن 196 کورسی لە (ریکسداگ) بەدەست بهێنن، لەبەرامبەردا بەرەی ڕاست ڕەو دەبن بە خاوەنی 153 کورسی.

ڕاپرسییەکان دەریدەخەن پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد بەسەرۆکایەتی ماکدالینا ئەندەرسۆن، لەم هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پشتیوانی لە پارتەکانی دیکە زیاترە و گەیشتۆتە 30.5%. ئەمەش چانسی ئەندەرسۆن زیاد دەکات کە پۆستی سەرۆک وەزیران داهاتوو بگرێتە دەست.

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، بەرزبوونەوەی نرخ، تاوان و ئاسایش، کۆچ و پەنابەری و وزە لە بابەتە سەرەکییەکانی کەمپینی هەڵبژارنە.

چاودێرانی سیاسی سەرەنج دەخەنە سەر ئەوەی، بە سەرکەوتنی چەپەکان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی سوێد، گۆڕانکاری گرنگ لەو وڵاتە ڕوودەدات.