تێکۆشانی ژنانی کوردستان برایە فێستڤاڵی فیلمی ڤێنیسیا
جڤاک میدیا - ێیتاڵیا
فیلمی کوردی سینەمایی بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێ. لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا،لە هۆڵی سەلا گراندێی شاری ڤێنیسیای ئیتاڵیا بەئامادەبوونی دەرهێنەر و ئەکتەر و بەشدارانی فیلمەکە نیشاندرا.
فیلمەکە لەلایەن ئامادەبوانەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
ئەلبێرتۆ باربێرا، بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس سەرسابوونی خۆی بەفیلمەکە بۆ میدیاکان نیشانداوە. وەک باشترین فیلمەکان پێناسەی کرد.
فیلمی بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێ گوزارشت لە بەرەنگاری و تێکۆشانی گەلی کوردستان بەتایبەتی ڕۆڵی ژنانی کورد لەشەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش دەکات و بەربژێری عێراقە بۆ خەڵاتی ئۆسکار.
