شوێن... --:-- --°

لەشاری سنە ماتەمینی گشتی راگەیەندرا

لەشاری سنە ماتەمینی گشتی راگەیەندرا

لەشاری سنە ماتەمینی گشتی راگەیەندرا

ئێوارەی رۆژی شەممە ٥ی ئەیلول لەئەنجامی وەرگەڕانی تانکەرێکی سوتەمەنی لەسەر ڕێگەی نێوان شاری سنەو هەمەدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تانکەرەکە ئاگری گرت، لەئەنجامدا گیان لەدەستدانی ١١کەس و برینداربونی ٧ کەسی تری لێکەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران – ئیرنا بڵاویکردە: بۆڕێزگرتن لەگیانی قوربانییەکانی ئەوروداوە دڵتەزێنە پارێزگاری سنە دوو ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد: لەکاردانەوەی ڕوداوەکەدا، سەرۆک کۆماری ئێران داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لئکۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەکە بکەن.