شاری کریفێلدی ئەڵمانیا شێوەکارانی کوردستان لەئامێزدەگرێت
جڤاک میدیا _ ئەڵمانیا
لەچوارچێوەی نمایشیگای هونەری کراوە (ئارت کەمپ) ژمارەیەکی بەرچاو لە شێوەکارانی کوردستان، بە تابلۆکانیان لەپاڵ چەندین شێوەکاری وڵاتانی ئەوروپایی و ئاسیایی بەشداریان لەم نمایشگا هونەرییە دا کرد کە لە رۆژی 22تا 29 ی مانگی ئاب بەردەوامە.
تایبەتمەندی ئەم پێشانگا نێودەڵەتییە کە لە شاری کریفێلدی ئەڵمانیا لەدوابەدوای پەتای کۆڤید 19 وە سازدەدرێت لەلایەن ئارت کەمپ کە لەساڵی 2022دامەزراوە، ئەوەیە : شێوەکاران راستەوخۆ لە بەرچاوی میوانەکان تابلۆ دەکێشن و میوانەکان دەکەونە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ شێوەکاران. هەروەها شێوەکارانی وڵاتانی جۆربەجۆر ئەزموونی خۆیان ئاڵوگۆڕ دەکەن. هونەرمەندانی شێوەکاری کورد بریتیون لە :(محەمەد فەتاح ، حەمە هاشم ، تەها خۆشنووس ، ئاشنا دەوڵەت، هەژار کەلهوڕی، ئاسیا بەکر، ئەحمەد کۆسە، ڕەشید حەسۆ ، بێگەرد عوسمان سەعاتچی، عەباس مەندی، ڕەحیمۆ ،نور جەعفەر، شەماس ، نسرین حەمۆ، وەلید ئیبراهیم ، ئەحمەد خەلیل، سالار گاباری، ڕامی خدر، فوئاد گەنجۆ ).
رۆژی شەممە 29ی ئاب،دواڕۆژی ئەم چالاکیییە هونەرییە دەبێت و هەموو ئەو تابلۆیانە نمایش دەکرێت کە شێوەکاران کێشاوییانە. لە هۆڵی بانهۆفی کۆنی شارەکە نمایش دەکرێت.
