شوێن... --:-- --°

تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر، بەشای و هەڵپەڕکێ پۆڵەندا دەهەژێنێت

تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر، بەشای و هەڵپەڕکێ پۆڵەندا دەهەژێنێت

تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر، بەشای و هەڵپەڕکێ پۆڵەندا دەهەژێنێت لەچوارچێوەی بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شاری پۆلسکی پۆڵەندا، تیپی هونەرە میللییەکانی شاری هەولێر رۆژی20ى حوزەیران ، بە پێشکەشکردنی چەند تابلۆیەکی سەرنجڕاکێشی شای و هەڵپەڕکێ، بە پۆشاک، گۆرانی موزیکی ڕەسەنی کوردەواری و ئاڵای کوردستانەوە، جەماوەرو بەشداربوانی فێستیڤاڵەکەیان خۆشحاڵ كرد. بەشداری تیپی هونەری میللی هەولێر هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندنی کەلەپوور، هونەرو ناسنامەی ڕەسەنی کوردستانیان لە پلاتفۆرمی نێودەوڵەتییەکان. هاوکات لەگەڵ ئەم چالاکییە هونەریەدا، شاندێکی باڵای شاری هەولێر بە سەرپەرشتی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی هونەرو رۆشنبیری هەولێر وچەند بەرپرسێکی باڵا، لەگەڵ پارێزگاری شاری پۆلسک و چەندین دامەزراوەی تری ئەوشارە دیداریان ئەنجامداو، جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و پۆڵەندا کرایەوە.