شوێن... --:-- --°

ئەڵمانیا : فیلمی (ماڵ دروستکراو) خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی بەدەستهێنا

ئەڵمانیا : فیلمی (ماڵ دروستکراو) خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی بەدەستهێنا

ئەڵمانیا : فیلمی (ماڵ دروستکراو) خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی بەدەستهێنا

جڤاک میدیا - ئەڵمانیا

حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کۆبانێ بەبەشداری دەیانیان دەرهێنەر، بەرهەمهێن، ئەکتەری سینەمای و عاشقانی سینەما لە چەندین وڵاتی جیاواز، لە شاری گیلسنکیرشنی ئەڵمانیا کۆتایی بەکارەکانی هێناو خەڵات بەسەر باشترینەکاندا دابەشکرا. فیلمی ( ماڵ دروستکراو ) لە دەرهێنانی  ڕۆژدا ئێزگی ئۆرال، خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی پێبەخشرا.

حەوتەمین فێستیڤاڵی کۆبانی لە ژێر دروشمی (سینەما یادەوەرییە) لە رۆژانی ٤/٦ی ئەیلولی ٠٢٦ ، لە سینەمای شۆبێرگ فیلمپالاست بە پێشاندانی ٣٥ فیلم دابەشکردنی ٨ خەڵات بەسەرسەرکەوتوەکانی بوارە جیاوازەکانی فلیمسازی بەڕێوە چوو.