شوێن... --:-- --°

ئەڵمانیا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ژنە چالاکوانێکی کورد دەدات

ئەڵمانیا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ژنە چالاکوانێکی کورد دەدات

ئەڵمانیا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ژنە چالاکوانێکی کورد دەدات

چڤاک میدیا - ئەڵمانیا

کوردێک پاش ٢٢ ساڵ مانەوەی لە ئەڵمانیا هەوڵ دەدرێت ڕەوانەی کوردستان بکرێتەوە.

چالاکوانی کورد زەینەب ئاڵپ‌بۆغا کە ٢٢ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و دایکی سێ منداڵە، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ دەرچووە.

بەپێی زانیارییەکانی جڤاک میدیا زەینەب ئاڵپ‌بۆغا بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە مافی مانەوەی لێسەندراوەتەوە، دەبوو لە ٢٦ی ئابدا لە فرانکفۆرتەوە ڕەوانەی ئەستەنبوڵ بکرێتەوە.

بەڵام لەکاتی دانیشتنی دادگادا کە لە ٢١ی ئابدا لە هەرێمیی بیلفێڵد بەڕێوە چوو، ناوبرا نەخۆش کەوت، بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، لەگەڵ ئەوەی منداڵەکانی و کەسوکاری هەوڵیان دا لە نەخۆشخانە چاویان پێیبکەوێت بەڵام پۆلیس ڕێگەی نەدا بیبینن.

سەرنجڕاکێشە کە دوای چارەسەری سەرەتایی زەینەب ئاڵپ‌بۆغا هەمان ڕۆژ برایەوە بۆ دادگا و دانیشتنەکە تاوەکو نیوەشەو بەردەوام بوو.

کچەکەی بە ناوی ڕۆزا ئاشکرای کردووە کە دایکی نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە و ناڕەزایەتیی بەرامبەر بەوە دەربڕی کە سەرەڕای باری تەندروستیی، دایکیان دیسانەوە بردووەتەوە دادگا.

پاشان دادگا نیوەشەو بڕیاری دا کە زەینەب ئاڵپ‌بۆغا تاوەکو ٢٦ی ئاب لە ناوەندێکی دیپۆرتکردنەوەدا دەستبەسەر بکرێت پاشان بۆ ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی ئینگێلهایم ئام ڕاین گواستەوە.

ئاشکرا بوو کە کەسوکارەکەی لە دادگایەکی باڵاتردا تانەیان لە بڕیارەکە داوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵان.