دادگای ئەڵمانیا بڕیاری ڕەوانە کردنەوەی کوردێکی باکور بۆ تورکیا ڕەتدەکاتەوە
دادگای. کارگێڕی گیڵزەنکیرخن لە ئەڵمانیا 12ی مانگی ئاب بڕیاری رەوانە کردنەوەی پیاوێکی کوردی تەمەن ٧٤ساڵەی بەناوی سەمشتین بۆ تورکیا رەتکردەوە کە لە شاری بۆخۆمی ئەو وڵاتە نیشتەجێیە .
ئەم بڕیارەی دادگا دوای ئەوە هات کە نوسینگەی فیدراڵی کوچ و پەنابەری ئەڵمانیا، لەسەر داوای تورکیا لە مانگی ئاداری ٢٠٢٦ بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لە گەڵ پەکەکە ،بڕیاری رەوانە کردنەوەی ئەو پیاوەکوردەی بۆ تورکیا دەرکردبوو، سەرەڕای ئەوەی باری تەندروستی ناجێگیرە .
رۆژنامەی ڤەزی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بڕیارەکەی دادگا ئاماژە بەوەدەکات کە بارودۆخی تورکیا لەبار نییە بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرە کوردە، لەبەرئەوەی چالاکوانان سیاسی کورد هەتا ئێستا دووچاری زیندان و ئەشکەنجە دەبنەوە لە تورکیا.
