شوێن... --:-- --°

فۆتۆژۆرنالیستێکی فەرەنسای کوردستان دەباتە دڵی چیک

فۆتۆژۆرنالیستێکی فەرەنسای کوردستان دەباتە دڵی چیک

فۆتۆژۆرنالیستێکی فەرەنسای کوردستان دەباتە دڵی چیک لام دۆک هێن، فۆتۆژۆرنالیستی فەرەنسای دەیان فۆتۆی لەبارەی، ژیانی خەڵک، کەلتور، سروشت و پێکەوەژیان و کارەساتەکانی هەرێمی کوردستانی لە پێشانگایەدا لەژێر ناونیشانی ( دیالۆگ، لەخاکی هەنارەکاندا-هەرێمی کوردستان) لە شاری (کۆتنا هۆرا) ی وڵاتی چیک نمایش کرد. کۆتنۆهۆرسکێ لستی، میدیای ناو خۆی شاری کۆتنا هۆرا و رادیۆی پرۆگلاس بڵاویانکردەوە، پێشانگاکە بە هاوکاری شارەوانی شارەکەو کلێسای کاتۆلیکی ڕۆم رێکخراوەو بۆیەکەم جارە بەشێوەیەکی بەرفراوان وێنەی کوردستانییان لە ولاتی چیک پیشان دەدرێت. سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن کە فۆتۆژۆرنالیستە فەرەنساییەکە بۆیەکەم جار لەساڵی 1991 وەک کارمەندی مرۆڤدۆست چۆتە باشوری کوردستان و پێی وابووە سەردانەکەی چەند هەفتەیەک دەخایەنێت، بەڵام پەیوەندییەکەی 30 ساڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە. جڤاک میدیا، هەوڵی زۆری دا پەیوەندی بە و فۆتۆژۆرنالیستی وە بکات بەڵام بەداخەوە بەردەست نەبوو، لە ئایندەدا هەوڵی تەوا دەدەین گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەل بکەین.