شوێن... --:-- --°

فێستیڤاڵی زمان وکلتوری کوردستانی لەباشوری فەرەنسا سازکرا

فێستیڤاڵی زمان وکلتوری کوردستانی لەباشوری فەرەنسا سازکرا

فێستیڤاڵی زمان وکلتوری کوردستانی لەباشوری فەرەنسا سازکرا

جڤاک میدیا-فەڕەنسا

بەدروشمی بۆکۆمەڵگەیەکی ئازادوژیانێکی دیموکرات، فێستیڤاڵی زمان وکلتوری کوردی لە لایەن کۆمەڵی دیموکراتی کوردستانیانی باشوری فەرەنسا لە شاری ماخسایی، بە میوانداری چەند هونەرمەند، گۆرانیبێژ، رۆشنبیر، میدیاکانی فەڕەنسا و کورستانیانی تاراوگە، بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشی پۆشاکی رەنگاوڕەنگی کوردەواری و خواردنی ڕەسەنی کوردستانی کرا، هەروەها لەچوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا هونەرمەندانی گۆرانی بێژ: کاوە ورمێ، ئیبۆ قامشلۆ، کۆما ئامەد، هۆزان ئازادو گروپی زەربی بەرازیلی ،فیستڤاڵەکەیان پرکرد لە شایی و هەڵپەڕکێ.

هاوکات لەچوارچێوەی بەرنامەی فێستیڤاڵەدا: گروپی زارۆک ماجسێتر، ورک شۆپی بۆ منداڵان سازدا، وگروپی رۆژێی فۆلکلۆری، نمایشی پۆشاکی رەنگاوڕەنگی کوردستانیان ئەنجامدا، لەگەڵ پێشکەشکردنی خواردنی ڕەسەنی کوردستانی.

لەفێستڤڵەکەدا، رێزلە گیانی شەهیدانی کوردستان نرا و هەریەک لە: یەڵماز ئاچیک هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی باشوری فەرەنسا، کارۆلی ئەرنانەش بەرپرساێتی کۆمیتەی ئاشتی پارتی کۆمۆنیست، یەحیا گونگرمەس شارەوانی مارسیلیا، نینا ڤێردی شارەوانی شانزە و چواردە، ئەنیک مەنیسیان شارەوانی مارسیلیا لە کۆمینۆتێی ئەرمەن وتاریان پێشکەش کرد.

هەر لەبارەی زیاتر بەهێزکردن و پەرەپێدان بە زمان و چاندی کوردستانی لە لێدوانێکدا بۆ جفاک میدیا، نەزهەت شاهین، بەڕێوەبەری کۆمینی زمانی کوردی ووتی: خولی زمانی کوردی، چاند و هونەری کوردی هەنگاوی زیاتر پێشکەوتوو بە خۆیەوە دەبینێت هەوڵی زیاتر دەدەین کە نەوەی ئایندەی کوردستان زمان پێش بخات و جگە لە وەش خولی موزیک و فیلم لە ئایندەدا لە کۆمەڵی دیموکراتی کوردا دەکرێتەوە.