دانیشتوانی شارۆچکەیەکی نەمسا لە دژی دیپۆرتکردنەوەی خێزانێکی کورد دێنەدەنگ
رۆژنامەی کلاینە زایتونگی نەمسا بڵاویکردەوە، بەرامبەر بەبڕیاری ڕەوانەکردنەوەی خێزانێکی کوردی نیشتەجێی شارۆچکەی سیمیرباخی سەربە هەرێمی شتایەمارکی نەمسا، هاوڵاتیانی شارۆچکەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و پشتیوانی لە مانەوەی ئەو خێزانە کوردە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەکە، ئەو خێزانە کوردە ماوەی سێ سالە لەو شارۆچکەیە نیشتەجێن ولە باکوری کوردستانەوە ڕویان لە نەمسا کردوەەو بەباشی لەگەڵ کۆمەڵگاکەدا تێکەڵبوون.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لە کوڕەکانی ئەو خێزانە کوردە، یاریزانی تیمی تۆپی پێی ئەوشارۆچکەیەیەو، هیوایەکی زۆری لەسەرە.
سەرچاوەکە لەزاری پارێزەری کەیسی ئەو خێزانە کوردەوە روونکردۆتەوە ، هەرچەندە بڕیاربووە 21ی ئەم مانگە دیپۆرتی تورکیا بکرێنەوە، بەڵام بەوهۆیەوە کە داواکاری پەنابەری نوێیان پێشکەش کردووە، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە راگیراوە، بەڵام مەترسی رەوانەکردنەوەیان هەر ماوە.
کلاینە زایتونگ، کە رۆژنامەیەکی ڕۆژانەی وڵاتی نەمسا یەو خوێنەرێکی بەرچاوی هەیە نوسیویەتی، دانیشتوانی شارۆچکەی سمیرباخ بەشێوەیەکی بەرفراوان پشگیری لەو خێزانە دەکەن و هەوڵ دەدەن رێگە لە دیپۆرت کردنەوەیان بۆ باکوری کوردستان بگرن
