شوێن... --:-- --°

ئەحمەد محەمەد، کوردستانیان بە شیعرەکانی سەرسام دەکات

ئەحمەد محەمەد، کوردستانیان بە شیعرەکانی سەرسام دەکات

ئەحمەد محەمەد، کوردستانیان بە شیعرەکانی سەرسام دەکات

جڤاک میدیا -نەرویج

سەکۆی ڕۆشنبیری شەبەنگ لە نەرویج ڕۆژی شەممە ١٢ی ئەیلول، میوانداری لە ئەحمەد محەمەد شاعیری لیریکە کرد.. لەم  ئێوارە کۆڕەدا، بە خوێندنەوەی هۆنراوەکانی کەشێکی نۆستالیجیای لە دڵی ئامادەبواندا دروستکرد. هاوکات لەگەڵ موزیکی هونەرمەندی دەستڕەنگین، ئاسۆ دیلان، ئەوەندەی تر کۆڕەکە سەرەنجی ئامادەبوونی ڕاکێشا. تایبەتمەندی شاعیر لەوەدایە سەدان لە هۆنراوەکانی کراونەتە گۆرانی بە دەنگی گەورە، هونەرمەندانی کوردستان و جیهان. شیعری لیریک کە شیعری گۆرانییە، یەکێکە لە ژاندەرەکانی وێژەی کۆمەڵگەی کوردستانی و بە چەندین شێوە و شێوەزار گرنگی پێدراوە. سەرەتای ناسرانی ئەم جۆرە لە شیعر لە وێژەی کوردیدا ئەگەر لە سەردەمی وەفاییەوە دەست پێ بکات، ئەوا هەتا ئەمڕۆ یەکێکە لەو کەرەستانەی کە کوردستانیان بەهۆیەوە پارێزگارییان لە ناسنامەی کولتووری خۆیان پێ دەکەن.