شوێن... --:-- --°

ڤیەننا: کوردستانیان دەسەڵاتی دیمەشق شەرمەزار دەکەن

ڤیەننا: کوردستانیان دەسەڵاتی دیمەشق شەرمەزار دەکەن

ڤیەننا: کوردستانیان دەسەڵاتی دیمەشق شەرمەزار دەکەن

جڤاک میدیا -ڤیەننا

بەسەدان کوردستانیانی دانیشتوی شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ئەیلول بۆ شەرمەزارکردنی رەفتارەکانی ئاسایشی سەربە دیمەشق لە شاری کۆبانی خۆپشانیان ئەنجامدا .

خۆپیشاندانەکە پێشتر لەلایەن کۆمەڵا ڕۆژئاڤاوە بانگەوازی بۆ کرابوو، لە مەیدانی کارلپلاتس دەستی پێکرد بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی ئاڵاو وێنەی گیان بەختکردوانی  روداوەکانی شاری کۆبانی رویکردە پەرلەمانی نەمساوچەند وتارێک بەزمانی کوردی و ئەڵمانی لەبارەی روداوەکانی شاری کۆبانی خوێندنرایەو خۆپیشاندەران داوایان لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد کە فشار بخەنە سەر دەسەڵاتی دیمەشق بۆ بەڕەسمی ناساندنی مافەکانی گەلی کورد .

هاوکات لە چەندین شاری تری ئەوروپاش کوردستانیان توڕەی خۆیان لەبەرامبەر رەفتارە نامرۆییەکانی هێزەکانی سەر بەدەسەڵاتی دیمەشق دەربڕی.

سەرهەڵدانی ئەم ناڕەزایەتیانە لە شارەکانی ئەوروپا دوای ئەوەدێت کە بەهۆی دۆزینەوەی تەرمی شەڕڤانێکی کوردەوە بە کوژراوی، لەڕۆژی ١٠و١١ی ئەیلول نارەزایەتی جەماوەری لەشاری کۆبانێ ئەنجامدراو هێزەکانی ئاسایشی سەربەدیمەشق رەشبگیریان ئەنجامداو بەهۆی ئاگرکەوتنەوەشەوە لە زیندانی کۆبانێ ژمارەیەک لەدەستگیرکراوان گیانیان بەختکردوبرینداربون.