شوێن... --:-- --°

٣٤هەمین فێستیفاڵی کەلتوری کوردی لە ئەڵمانیا بەرێوە دەچێت

٣٤هەمین فێستیفاڵی کەلتوری کوردی لە ئەڵمانیا بەرێوە دەچێت

جڤاک میدیا- دۆتمورد

فێستیڤاڵی ساڵانەی کەلتوری کوردی لەشاری دۆتموردی ئەڵمانیا، ڕۆژیی ٥ی ئەیلول بەبەشداری هەزاران کوردستانی بەرێوەچو.

ژنان، پیاوان، مناڵان بەپۆشاکی کوردی ڕازاوەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە، لەسەرلەبەیانی رۆژی ٥ی ئەیلول دەستەدەستە ڕویان لەو گۆڕەپانەدەکرد کە لەژێرچاودێری تووندی ئاسایشیدا بوو.

کوردستانیان کەلەوڵاتانی جیاوازی ئوروپاوە ڕویان لە دۆرتموند کردبو بۆبەشداری لە فێستیڤاڵەکە بەدەم وتنەوەی سرودی ئەی ڕەقیب و چەرخی شۆڕشەوە بە شەقامەکانی شارەکەدا بەڕێپوان، سەرەنجی گشتیان رادەکێشآ.

لەگۆڕەپانی فێستیڤاڵەکە، خواردنی کەلتوری ناوچەجیاوازەکانی کوردستان پێشکەش دەکرا، هاوکات لە ستاندەکانی چاپخانەو ئەدەبیات، کتێبی کوردی دانرابو، نوسەران کتئبەکانی خۆیان واژۆدەکرد.

هەروەها ستاندی ئامەدسپۆرتیش گەرموگوڕی زۆری بەخۆوەبینی. لەفێستیڤاڵەکەدا سەرەڕای چالاکی کەلتوری،چەند وتاروپەیامی سیاسی خوئندرانەوەوجەخت لە تێکۆشانی هاوبەشی کوردستانیان کرایەوە.

فێستیڤاڵ بەبەشداری چەندین هونەرمەند بەوتنی گۆرانی وهەڵپەرکێی کوردەوای تادرەنگانی شەو بەردەوام بوو.

دیمەنەکە لە لەئاژانسی فورات وەرگیراوە