شوێن... --:-- --°

چالاکوانێکی کورد لە نەمسا دادگای دەکرێت

چالاکوانێکی کورد لە نەمسا دادگای دەکرێت

چالاکوانێکی کورد لە نەمسا دادگای دەکرێت
دادگای شاری فێلدکێرخ لە هەرێمی فۆرارڵبێرگ 26ی مانگی ئاب، سزای دوو ساڵ و نیوی بەسەر کوردێکی باکوری کوردستاندا سەپاند، بەتۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە..
میدیاکانی نەمسا بڵاویکردەوە: پیاوە کوردەکە تەمەنی 61ساڵەو تۆمەتی کۆکردنەوەی 100هەزاریۆرۆی و کارکردنی بۆ ئەو پارتە دراوەتە پاڵ کە بە پێی یاساکانی نەمسا بە قەدەغە دادەنرێت.
سەرچاوەکە کان ئاماژە بەوەش دەدەن : ئەو چالاکوانە کوردە ئەو تۆمەتەی رەتکردۆتەوە کە راستەوخۆ پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەبێت و تەنها دانی بەوەدا ناوە کە بەهاوکاری چەند کەسێکی تر تەنها 5000 یۆرۆ یان بۆ ئەو پارتە کۆکردۆتەوە.
بەپێی میدیاکانی نەمسا: بڕیارەکەی دادگا کۆتای نیەو جێگای تانە لێدانە،. بەڵام مەترسی دیپۆرتکردنەوەی ئەو چالاکوانە کوردە بۆ تورکیا هەیە.