شوێن... --:-- --°

ساڵی ٢٠٢٧ دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام سازدەکرێت

ساڵی ٢٠٢٧ دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام سازدەکرێت

ساڵی ٢٠٢٧ دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام سازدەکرێت

بۆردی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ رایگەیاند: بەدروشمی فیلمی کوردی شوناسی گەلێکی بێ دەوڵەتە ، دەستمان کردوە بە ئامادەکاری بۆ دووهەمین فئستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام کەبڕیارە لەمانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٧ سازبکرێت.

بۆردی سەرپەرشتیار ئاشکرای کرد ، فێستیڤاڵەکە ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت وهەشت خەڵات بەسەر براوەی فیلمەکاندا دابەش دەکەن بۆ باشترین[ فیلم،دەرهێنەر،سیناریۆ،سینەماتۆگرافی،ئەکتەری کچ و کور،مۆنتاج،دەنگ].

بۆردەکە روونیکردۆتەوە. لەسەرەتای مانگی ئابەوە دەرگای سایتی فەرمی فێستيڤاڵ واڵاکراوە بۆ هونەرمەندان و فیلمسازان بۆ ناردنی بەرهەمەکانیان.

یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام ئایاری ٢٠٢٦ بەبەشداری ٣٠ فیلمی کوردی ژێرنوسکراوی ئینگلیزی بەئامادەبونی هونەرمەندانی بیانی سازکرا .