گەنجێکی کورد لە بەریتانیا دادگایی دەکرێت
لەشاری لەیستەری ئینگلتەرا پرۆسەی دادگایکردنی گەنجێکی کورد بە ناوی توانا جەمال بەڕێوەچوو.
دادگا تۆمەتی چونە ژوورەوەی نایاسای و بەکارهێنانی فێڵ بۆ مانەوەی لە ئینگلتەرا داوەتە پاڵ ئەو گەنجە.
رۆژنامەی لەیستەر مێرکور بلاوی کردەوە؛ دادگاکە رۆژی 20 حوزەیران بەڕێوەچووە و تۆمەتبار ، لەبەردەم دادوەر دانی بەوەدا ناوە کە بەشێوەیەکی نایاسای چووەتە بەریتانیا، بەڵام ئەوەی رەتکردۆتەوە کە فێڵی بەکارهێنابێت بۆ مانەوەی لەو وڵاتە.
سەرچاوەکە روونیکردۆتەوە، ئەو گەنجە کوردە پێشتر لە فەڕەنسا بە بەتۆمەتی بەقاچاخ بردنی کۆچبەران لە ڕێگەی کەناڵی مانش، پێنج ساڵ زیندانی بەسەربردووە.
لەمانگی تەمووزی رابردوو کەناڵی بی بی سی لە راپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە تۆمەتبارەکە بەڕێگەی نایاسای لە شاری لەیستەر دەژی.
هەر بەپێی رۆژنامەی لەیستەر مێرکور، دۆسییەی تۆمەتبار رەوانەی دادگای باڵای ئەو شارە کراوەو بڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو، دانشتنی دادگاکە سازبدرێت.
