پ.د سالار باسیرە: زیادبوونی دەنگی AFD زەنگێکی مەترسیدارە
جڤاک میدیا - ئەڵمانیا
هەڵبژاردنی هەرێمی ساکسۆنیاـ ئانهاڵتی ئەڵمانیا نەک سەرەنجی تەواوی ڕایگشتی ئەڵمانیاو ئەوروپای بۆلایخۆی ڕاکێشاوە بەڵکو، وەک بومەلەرزەیەکی سیاسی لەئاستی جیهان پێناسەکرا، ئەوهەرێمەی کە 94 ساڵ لەمەوبەر کلیلی گرتنەدەستی دەسەڵاتی دایە دەست هیتلەر، لەڕۆژی ٦ئەیلول دەنگی زۆرینەی بەڕێژەی 44,5% بەخشیە پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیاAFD، کە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە ، بۆ تاوتوێکردنی ئەم هەڵبژاردنە و ئەنجام و لێکەوتە سیاسییەکانی جڤاک میدیا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ، پ.د سالار باسیرە (پسپۆڕلە بواری زانستە سیاسیەکان) ئەم ئەنجامدا :
رۆژی ٦ئەیلول هەرێمی ساکسۆنیاـ - ئەنهاڵت، هەڵبژاردنێ پەرلەمانی هەرێمەکەی ئەنجامدا،. بۆچی ئەم هەڵبژاردنە بوە مایەی سەرەنجی گشتی وتەواوی ناوەندە میدیایی سیاسییەکان ئەوروپاوجیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد؟
ئەوەی سەرەنجی گشتی راکئشا لە هاڵبژاردنە گشتییەکەی رۆژی ٦ئەیلول لە هەرێمی سەکسۆنیا -ئەنهاڵت، بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان بوو لە لایەن پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا ، لەکاتێکدا پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیانی دەسەڵاتدار نیوەی دەنگەکانی لەدەستداوە ، هەروەها پارتی چەپ لە سۆسیال دیموکراتەکان دەنگیان زیاترە ، ئەوەی وەک مەترسی تەماشا دەکرێت پارتی ئەڵنەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا کە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە دەنگێکی زۆری هێناوە، بەنیازە ئەگەر دەسەڵات بگرنە دەست یەک ملیۆن و نیو پەنابەری سوریایی بنێرنەوە، وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی قورس بکەن، هەروەها دەیانەوێت ئەڵمانیا لە یەکێتی ئەوروپاو پەیماننامەی شنگن بهێنە دەرەوە، ئەم پارتە پەیوەندی باشیان لەگەڵ روسیا تورکیا هەیە، هەربۆیە چ روسیا چ تورکیا داوایان لە هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەڵمانیایان کردووە، دەنگ بەو پارتە بدەن. یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی ئەم پارتە بەکارهێنانی باشی سۆسیال میدیایە، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئەم هەڵبژاردنە، بەرای بەڕێزتان کاریگەرییەکانی لە ئەڵمانیاو ئەوروپا چی دەبێت؟
ئەم سەرکەوتنەی پارتی ئەڵتەرناتیڤ کاریگەری سیاسی و سایکۆلۆژی دەبێت بۆ سەر تەواوی هەرێمەکانی تری ئەڵمانیاو بگرە بۆ ئەوروپاو جیهانیش . ئەگەر بڕوانین روسیا و تورکیا پیرۆزبایی لەو سەرکەوتنە دەکەن و بە هاوڵاتیانی خۆیان لە ئەڵمانیا وتوە دەنگ بەو پارتە بدەن ، دەبینین لە زۆریک لە وڵاتانی ئەوروپا راستڕەوە توندڕەوەکان لە پێشڕەویدان ، ئەمە دیاردەیەکی مەترسیدارە بۆ ئەوروپا، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ڕۆژگارێکی سەخت بۆ پەنابەرە و بێگانە دێنە پێشەوە، هەرئێستا زۆرێک لە پەنابەران ، تەنانەت ئەڵمانەکانیش دەڵێن ئەگەر پارتی ئەڵتەرناتیڤ دەسەڵات بگرێتە دەست ، هەرێمەکە جێدەهێڵێن. ئەگەرلەگەڵ بە هێز بوونی ئەو پارتە سەدان هەزار دانیشتوو ئەڵمانیاش بەجێ بهێڵن ، ئەمە دیاردەیەکی مەترسیدارە کە دوای ٩٦ساڵ لە ڕوخانی هیتلەر جارێکی تر بە شێوەیەکی جیاوازتر پارتێکی راسیست بێتەوە دەسەڵات.
لە ٤نیسانی ساڵی ١٩٣٢ لە هەڵبژاردنی هەرێمی ئەنهاڵت نازییەکان توانیان زیاد لە سەدا چلی دەنگەکان بەدەست بهێنن، ئایە مێژوو دووبارە بۆتەوە؟
رەنگە لێرەدا دەتوانین بچینە تەواوی وردەکاری مێژوو، بەڵام ئەوەی دەتوانین ئاماژەی پێ بدەین کە لەو باوەڕەدا نیم کە ئەگەر پارتی ئەڵێتە رناتیڤ هەرچەندە پارتێکی هاوشێوەی نازییەکان خاوەنی گوتاری توند بێت ، بەڵام لەو باوەڕەدا نیم ئەوروپا قبوڵی بکات کە نازیەت و فاشییەت جارێکی تر ببوژێتەوەو مێژوو خۆی دوبارە بکاتەوە .بۆ نمونە لە 3 ئۆکتۆبەری 1999 پارتی ئازادی نەمسا نزیکەی لەسەدا سی دەنگەکانی بەدەستهێنا، لەگەڵ پارتی گەلی نەمسا چونە هاوپەیمانی و حکومەتیان پێک هێنا، ، بەوشێوەیە بەهۆی پێشینەی پارتی ئازادی نەمسا لەسەردەمی هایدگەر کە لەهەرێمی کلاکنفۆرتی نەمسا سەرۆکایەتی پارتی ئازادی دەکرد و توانی لەهەڵبژاردنی ساڵی 1991 زۆرینە بەدەست بهێنێ و دەسەڵاتی ئەو هەرێمە وەربگرێت ، دروشم و بەرنامەکانی نازی دووبارە کردەوە. چواردە دەوڵەت لەیەکێتی ئەوروپا سزای دیبلۆماتی و پەراوێزخستنیان سەپاند بەسەر حكومەتی هاوپەیمانی نەمسا لە ساڵی 2000.
خۆی راستە مەترسی هەیە کە ئەوروپا بەو ئاڕاستەیە بڕوات ، بەڵام هێزی دیموکرات و هێزی تریش هەن کە ڕێگە نەدەن بە هیچ جۆرێک ئەو مێژووە خوێناوییە دوبارە ببێتەوە و هێز گەلێکی توندڕەو بێنەوە دەسەڵات. چونکە نازیزم و فاشیزم ئەوەندە کاری قێزەونیان لە مێژودا ئەنجامدا کە ئەستەمە جارێکی تر ئەوروپا بەو ئاڕاستەیە بڕوات
