یۆنان: ژمارەی قوربانییەکان لەزیاد بووندان
گەڕان و پشکنین بەدوای ونبوانی تەقینەوەیەی ڕۆژی هەینی ئەسینای پایتەختی یۆنان بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی یۆنان ERT News بڵاویکردەوە : تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەسینا تەرمی چوار قوربانیانی لە ژێرداروپەردوی ئەو باڵەخانەیە دۆزیوەتەوە کە دەکەوێتە گەڕەکی بلاکای پایتەختی ئەسینا و رۆژی هەینی لەئەنجامی ڕودانی تەقینەوەیەی بەهێزدا داڕما .
سەرچاوەکە ئاشکرایکرد: گەڕان بە دوای دوو قوربانی دیکەشدا بەردەوامە .
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوە کە بەردەوامە و گومان دەکرێت لە ئەنجامی دزە کردنی گاز لە بۆری تەلارەکەوە ڕویدا بێت .
