ئەڵمانیا بۆ ڕەوانەکردنەوەی ئەفغانييەکان لەگەڵ تاڵیبان رێکدەکەوێت
دەسەڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی ڕەوانەکردنەوەی پەنابەرانی ئەفغانی ڕێگەیدا بە نوێنەرانی بزوتنەوەی تاڵیبان بچنە ئەو وڵاتە.
هەفتەنامەی DIE ZET بڵاویکردەوە : بەرلین ڕێگەی داوە بەشاندێکی دەسەڵاتی تاڵیبان بە نهێنی بچنە باڵوێزخانەی ئەفغانستان لەئەڵمانیاو هاوکار بن بۆ پەسەندکردنی ناسنامەو دەرکردنی بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەو ئەفغانییانەی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە.
سەرچاوەکە ئاشکراشیكرد : رۆژی یەکی ئەیلول فڕۆکەیەکی مەدەنی لە شاری لایبزیگی ئەڵمانیاوە گەیشتۆتە کابول و 23 سەرنشینی ئەفغانى گەیاندۆتەوە وڵاتی خۆیان کە پێشتر لە لایەن دادگاکانی ئەڵمانیاوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان سزادراون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دەسەڵاتی ئەڵمانیا، ژمارەی ئەو ئەفغانییانەی رەوانەی وڵاتەکەیان کراونەتەوە لە سەرەتای هاتنەسەرکاری دەسەڵاتی ئێستای ئەڵمانیاوە بەنزیکەی 250 کەسن.
رێگەدان بەسەردانی شاندی تاڵیبان بۆ بەرلین لەکاتێکدایە کە حکومەتی ئەو وڵاتە دەسەڵاتی تاڵبانی بەفەرمی نەناساندوەو، چەندین سەرکردەی تاڵیبان لە لیستی سزادراوانی یەکێتی ئەوروپادا.
