نەمسا حیجاب له خوێندنگا قەدەغه دەکات
بڕیاری قەدەغەکردنی حیجابی کچان لە خوێندنگاکانی نەمسا چوە بواری جێبەجێکردن.
رۆژی ١ی ئەیلول لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە نەمسا ،یاسای قەدەغەکردنی حیجاب بۆ کچانی تەمەن ١٤ ساڵ خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە .
کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتە ORF لەزاری کۆلیدیا باوەر وەزیری ئەنتگراسێۆن و خێزان لەبەرامبەر رەخنەی لیژنەی ئیسلامی نەمسا لە بڕیارەکە رایگەیاند: بڕیاری قەدەغەکردنی حیجاب لە خوێندنگاکان بۆ منداڵانی خوار ١٤ساڵ پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ،ئازادی تاکەکەسی، یاساکانی نەمساو ئەوروپانییە .
بەپێی بڕیارەکە لە کاتی پابەند نەبوونی خوێندکاران ، دوای ئاگادارکردنەوەی بەخێوکەر، ئەگەر لە خوێندنگا حیجاب بپۆشێت ، دووچاری سزای دارایی دەبێت لە نێوان ١٥٠ بۆ ٨٠٠ یۆرۆ .
