حزبی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا (AFD) لە پێشەنگدایە
چاوە سیاسییەکان لە ئەڵمانیا ئاراستەی هەڵبژارنە پەرلەمانی یەکەی هەرێمی ساکسۆنیاـ ئانهالت کراون، کە بڕیارە لە 6ی ئەیلول بەڕێوەبچێت.
بەپێی ڕاپرسییەکانی ( Die Zeit ) و (MDR) کەدوو دەزگای مودیایی گەورەی ئەڵمانیان ، پارتی ڕاستڕەوتوندڕەو AFD لە ٤٢٪ دەنگەکانی بەدەستهێناوە. لەکاتێکدا پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان تەنها ٢٦٪دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەکەدا ئەو ڕێژەیە بەدەست بهێنێت، دەتوانێت زۆربەی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمەکە بۆخۆی مسۆگەر بکات و ئاڵۆزی گەورە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی سەکسۆنیا ـئانهالت پێک بهێنێت.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە سیاسییانەی گەورە میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردۆتەوە: گرنگی ئەم هەڵبژاردنە لەوەدایە کە وەک نیشانەیەک بۆ ئاراستەی سیاسی ئەڵمانیا سەیر دەکرێت، بە تایبەت لە هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کە باڵی ڕاستڕەوی توندڕەو گەشەیان تێدا کردووە.
سەرکەوتنی پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنەکان دەبێتە رووداوێکی سیاسی گرنگ و ئاراستەی سیاسی ئەو وڵاتە دەگۆڕێت و کاریگەری لە سەر تەواوی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپاش دەبێت .
پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا بەوە ناسراوە کە خاوەنی گوتارئکی توندە دژی پەنابەران و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی ئەوروپایە.
