شوێن... --:-- --°

ئەوروپا لەهەوڵی ڕەوانەکردنی کۆچبەرانەبۆ رواندا

ئەوروپا لەهەوڵی ڕەوانەکردنی کۆچبەرانەبۆ رواندا

ئەوروپا لەهەوڵی ڕەوانەکردنی کۆچبەران دایە بۆ رواندا

پینج وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی  ڕواندا لەبارەی دامەزراندنی ناوەندی گەڕانەوەی کۆچبەران لە گفتوگۆدان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بڵاوی کردەوە : هەفتەی ڕابردوو شاندێک لە نوێنەرانی هەریەک لە وڵاتانی (ئەڵمانیا، نەمسا، دانیمارک، هۆڵەنداویۆنان) سەردانی  کیگالی پایتەختی ڕواندا یان کردووەو لەگەڵ دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، پرسی دامەزراندنی ناوەندی گەڕانەوەی کۆچبەران یان تاوتوێ کردووە.

ئۆلیڤەرندهونگەریە، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕواندا رایگەیاند: سەردانەکە ڕویداوە و گفتوگۆکان بەردەوامن، رەنگە ناوەندی گواستنەوەی گاشۆرا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، یەکێک بێت لە شوێنە پێشنیارکراوە کان .

هاوکات  ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لەزاری یۆلاند ماکۆلۆ وتەبێژی دەسەڵاتی روانداوە ئاشکرای کرد: تائێستا هیچ رێککەوتنێکی کۆتایی ئەنجام نەدراوە، و ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی ئەوروپا جگە لە ڕواندا، لەگەڵ چەند وڵاتێکی تری ئەفریکای لە گفتوگۆدان بۆ هەمان مەبەست.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی  وڵاتانی ئەوروپا، پڕۆژەی ڕەوانەکردنی کۆچبەران بۆ وڵاتی سێییەم، ئەو کۆچبەرانە ئە دەگرێتەوە کە وەک پەنابەر پەسەند نەکراون و فەرمانی بەجێهێشتنی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپایان هەیە، بەڵام ناتوانرێت رەوانەی وڵاتی خۆیان بکرێنەوە.

ئەم پرۆژەیەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هاوشێوەی پڕۆژەکەی دەسەڵاتی بۆرس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی ئینگلترا بوو لەساڵی 2022، کە سەرەڕای واژووکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ رواندا، بەهۆی بڕیارەکانی دادگای باڵای وڵاتەکەی نەیتوانی  پڕۆژەکە بیخاتە بواری جێبەجێکردن.