شوێن... --:-- --°

بەریتانیا گەڕانەوە بۆ یەکێتیی ئەوروپا دەخاتە بەرباس

بەریتانیا گەڕانەوە بۆ یەکێتیی ئەوروپا دەخاتە بەرباس

 

بەریتانیا گەڕانەوە بۆ یەکێتیی ئەوروپا دەخاتە بەرباس

ئاندی بەرنهام، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بۆداڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا هەموو بژاردەکان تاوتوێ دەداکات، بەبژاردەی گەڕانەوەی تەواوەتی بەریتانیاوە بۆ نێو یەکێتی ئەوروپا.

ڕۆژنامەی زە گاردیان لەزاری بەرنهام بڵاویکردەوە: بریکسیت زیانی بۆ بەریتانیا هەبووە ،وداوای پێداچوونەوەیەکی فراوانی کردووە بۆ پەیوەندییەکانی بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا.  سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی : هەموو بژاردەکان کراوەن ؛ چ مانەوە لە بارودۆخی ئێستا وپەیوەستبوون بە یەکێتیی گومرکی یان ،گەڕانەوە بۆ بازاڕی یەکگرتوو، تەنانەت ئەندامێتیی تەواوی  بەریتانیاشی بۆ ناو یەکێتیی ئەوروپا بەدوورنەگرت.

هاوکات،سەرچاوەکە روونیکردەوە: نزیکەی نیوەی دەنگدەران لە بەریتانیا لە ئێستادا پشتگیری گەڕانەوەی وڵاتەکەن بۆ نێو یەکێتیی ئەوروپا .

تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ گەڕانەوەی بەریتانیا بۆنێو یەکێتی ئەوروپا  نەدراوە و بابەتەکە هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی بژاردەکاندایە.