شتاینمایەر هۆشداری لە دابەشبوونی سیاسی ئەڵمانیا دەدەدات
سەرۆکی ئەڵمانیا، فرانک-ڤاڵتەر شتاینمایەر، هۆشداریدا لە پەرەسەندنی دابەشبوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئەڵمانیا و بانگەوازی بۆ پاراستنی دیموکراسی و بەهێزکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵگەی ئەڵمانی کرد.
شتاینمایەر: لە ساڵ یادی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیادا ،جەختی لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و زانیارییە هەڵەکان کردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی دۆیتچە ڤێلەی ئەڵمانی: سەرۆکی ئەڵمانیا ،لە وتارەکەیدا گرنگی بە پاراستنی یەکگرتوویی کۆمەڵگە و متمانە بە دامەزراوە دیموکراتییەکان داوە.
هۆشداری شتاینمایەر،سەرۆکی ئەڵمانیا لەبارەی دابەش بوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئەڵمانیا لەکاتێکدایە٣٦ ساڵە بەشی خۆرهەڵات وخۆراوای ئەو وڵاتە لە ٣ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٠ یەکی گرتۆتەوە.
