فەڕەنسا: دۆستەکانی کورد دەچنە سینات
لبستی هاوپەیمانی چەپ بە سەرۆکایەتی ژێرمی باکی لە دەپارتمانی (پارێزگای) بوش-دو-رۆن، کە مارسیلیا ناوەندەکەیەتی بەدەستهێنانی٢٧،٧٨٪ ومسۆگەرکردنی سێ کورسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا پێگەی خۆی پاراست.
ژێرمی باکی بە دۆستی نزیکی گەلی کوردستان دادەنرێت و لە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 2025 لە وتارێکدا پشگیری خۆی بۆ دۆزی کوردستان دەربڕیوە و بەردەوام لە چالاکییەکانی جڤاکی کوردستانیان لە فەرەنسا دەبینرێت .
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، سینات کە 27ی ئەیلول بەڕێوە چوو، بۆ نوێکردنەوەی 178 کورسی ئەنجوومەنەکە، لە کۆی 348 کورسی. باڵی راست بەسەرۆکایەتی لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی زۆرینەی خۆی پاراست و چەپەکانیش نزیکەی 43 كورسيان لەو 178 کورسیە یان بۆخۆیان برد. بۆ یەکەمین جاریش پارتی فەڕەنسای ملکەچ نەبوو کە بەچەپ ناسراوە چوە ناو، ئەنجوومەنەکە.
