ئەڵمانیا و ڕوسیا لەبارەی ئۆکرانیا نەگەیشتنە ڕێککەوتن
گفتوگۆکانی یۆهان ڤادەفۆل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا،لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی سێگەی لاڤرۆڤ، لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاوە هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە.
بەپێی تۆڕی هەواڵی تاگەسشاوی ئەڵمانی، دیدارەکە نزیکەی ٢٠ خولەکی خایاند و یەکەم گفتوگۆی دوولایەنەی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە بوو لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢وە.
ڤادەفول دوای دیدارەکە وتی: گفتوگۆکان چڕ بوون، بەڵام لەسەر بابەتە سەرەکییەکان ڕێک نەکەوتن. هەروەها ئاشکری کرد: داوای لە ڕووسیا کردوە گرژییەکان کەم بکاتەوە، بە تایبەتی لە ئۆکرانیا. هەروەها ڕووسیا لە ڕووداوی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پڕ لە تەقەمەنی لە فڕۆکەخانەی لایپزیگ تۆمەتە بارکردوە.
لای خۆشیەوە لافرۆڤ ڕایگەیاند: هیچ شتێکی نوێی لەهاوتا ئەڵمانییەکەی نەبیستوەو لەدیدارەکەدا تەنها گوێی لەوقسانەبوە کە حکومەتی ئەڵمانیا لەراگەیاندنەکانیدا باسی دەکات و ئاشکراشی کرد : دیدارەکە لەسەرداوای هاوتا ئەڵمانییەکەی بوە لەپەراوێزی کۆبونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیوێۆرک.
