ئیسپانیا: خۆپیشاندەران داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن
هەزاران کەس لەناوەندی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دژی قەیرانی کۆچبەرانی سەبتە خۆپشاندان ئەنجام دەدەن وداوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیسپانی،ئیفێ: خۆپیشاندانەکە لەلایەن پلاتفۆرمی ،کۆمەڵگەی مەدەنیی ئیسپانیا ڕێکخرابوو، ئەوان ڕەخنەیان لە شێوازی مامەڵەکردنی حکومەتی پێدرۆ سانچێز لەگەڵ قەیرانی کۆچبەران لە سەبتە گرت و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی پێشوەختەیان کرد.
نوێنەرایەتیی حکومەت لە مەدرید ژمارەی بەشداربووانی بە نزیکەی ٢٠ هەزار کەس مەزەندە کرد، بەڵام ڕێکخەران وتیان ١٨٠ هەزار کەس بەشدار بوون.
