شوێن... --:-- --°

ئەوروپا جەختدەکاتەوە لە دیپۆرتکردنەوەی ئەوکۆچبەرانەی مافی مانەوەیان نییە

ئەوروپا جەختدەکاتەوە لە دیپۆرتکردنەوەی ئەوکۆچبەرانەی مافی مانەوەیان نییە

ئەوروپا جەختدەکاتەوە لە دیپۆرتکردنەوەی ئەوکۆچبەرانەی مافی مانەوەیان نییە

لەکۆبونەوەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە میونشن جەختکرایەوە لەسەر بەهێزکردنی سنورەکان وخێراکردن لە دیپۆرتکردنەوەی ئەوکۆچبەرانەی مافی مانەوەیان نییە..

ئەلیکساندەر دۆبریندت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: گفتوگۆکان لەسەر دامەزراندنی ناوەندەکانی گەڕاندنەوە لە دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام دەبن. هەروەها پێشنیاری کرد تیمی وەڵامدانەوەی خێرای فرۆنتێکس بەهێزبکرێت، بۆ ڕوبەڕوبونەوە لە ئەگەری دروستبونی قەیرانی شاڵاوی کۆچ لەسەر سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا.

لەلای خۆشیەوە ماغنوس برونر، کۆمیساری ناوخۆ و کۆچبەریی یەکێتیی ئەورووپا، پشتگیریی لە بەهێزکردنی وفراوانکردنی فرۆنتێکس.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی نەمسا ئاشکرای کرد: هەریەک لە نەمسا، ئەڵمانیا، دانیمارک، هۆڵەندا و یۆنان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی  پرۆژەی دروستکردنی ناوەندەکانی گەڕاندنەوە دەکەن لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.