شوێن... --:-- --°

دانیمارک: پێشنوێژی مزگەوتێک بەتۆمەتی گەندەڵی زیندانی دەکرێت

دانیمارک: پێشنوێژی مزگەوتێک بەتۆمەتی گەندەڵی زیندانی دەکرێت

دانیمارک: پێشنوێژی مزگەوتێک بەتۆمەتی گەندەڵی زیندانی دەکرێت

عوسمان محەمەد ئەلسەعدی پێشنوێژ و بەڕێوەبەری مزگەوتی غریمهۆی لە ناوچەی برابرانی نزیک شاری ئەرهوس لەدانیمارک، بەتۆمەتی فریودانی سیستەمی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بڕیاری زیندانی ساڵێک و شەش مانگی بەسەردا سەپا.

ئاژانسی هەواڵی ڕیتساوی دانیمارکی بڵاویکردەوە: دادگا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئەلسەعدی و هاوژینەکەی ،زانیاریی نادروستیان بە دەسەڵاتداران داوە و وایان نیشانداوە کە لە دوو شوێنی جیاواز دەژین و وەک ژن و مێرد جیابونەتەوە، لە کاتێکدا لە یەک ناونیشان پێکەوە ژیاون.

سەرچاوەکە ئاشکرایکرد: ئەلسەعدی و هاوژینەکەی نزیکەی ٧٣٨هەزار کرۆنی دانمارکیان لە خانەنشینی کەمئەندامی و یارمەتی کرێی خانوو وەرگرتوە. دادگا هەردووکیانی بە گەڕاندنەوەی بڕە پارەکە پابەند کردووە.