شوێن... --:-- --°

ئەڵمانیا پاداشتی گەڕانەوەی سورییەکان بۆ ٧ هەزار یۆرۆ زیاد دەکات

ئەڵمانیا پاداشتی گەڕانەوەی سورییەکان بۆ ٧ هەزار یۆرۆ زیاد دەکات

ئەڵمانیا پاداشتی گەڕانەوەی سورییەکان بۆ ٧ هەزار یۆرۆ زیاد دەکات

میدیاکانی ئەوروپا ئاشکرایانکرد: حکومەتی ئەڵمانیا نزیک بووەتەوە لە بڕیاردان لەسەر دابینکردنی هاوکاری دارایی بەبڕی حەوت هەزار یۆرۆ، بۆ هاندانی پەنابەروکۆچبەرو سورییەکان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ وڵاتەکەیان.

ڕۆژنامەی «نۆیە تسوریشر سایتونگ»ی سویسرا نوسیویەتی دوو ئەندامی ئاگاداری پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە. بەڵام ئەلەکساندەر دوبرینت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، تا ئێستا بە فەرمی ئەم زانیارییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

رۆژنامەکە رونشیکردۆتەوە:  بڕیارەکە هەموو پەنابەرانی سوری بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناگرێتەوە بەڵکو،ئامانجی پیاوانی تەنها و بێکارە کە هیوای مانەوەیان لە ئەڵمانیا نییە.

پێشتر ڕۆژنامەکانی «تاگێسشپیگڵ» و «فوکوس» باس لە پاداشتی هەشت هەزار یۆرۆیان کردبوو، کە دەریدەخات وردەکارییەکانی پلانەکە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوە یان گۆڕاندایەن.