شوێن... --:-- --°

ئەڵمانیا: چەپ لە بەرلین پێشەنگە وئەڵتەرناتیڤ لە مێکلێنبۆرگ سەردەکەوێت

ئەڵمانیا: چەپ لە بەرلین پێشەنگە وئەڵتەرناتیڤ لە مێکلێنبۆرگ سەردەکەوێت

ئەڵمانیا: چەپ لە بەرلین پێشەنگە وئەڵتەرناتیڤ لە مێکلێنبۆرگ سەردەکەوێت

بەپێی ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنەکانی بەرلین و هەرێمی مێکلێنبۆرگ- فۆرپۆمەرن ، پارتی چەپ لە بەرلین٢٥،٣٪ لە دەنگەکانی بەدەست هێناوە و پێشەنگە، هەروەها پارتی دیموکرات کریستیانی فەرمانڕەوا بە ٢٠٪ی دەنگەکان دووەم بوە، لەکاتێکدا پارتی ئەڵتەرناتیف بۆ ئەڵمانیا تەنها ١٦٪ بەدەست هێناوە .

کەناڵی ZDF بڵاویکردەوە: لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی. مێکلێنبۆرگ- فۆرپۆمەرن ،پارتی ئەڵتەرناتیڤ بەنزیکی ٣٧٪ دەنگەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و پارتی سۆسیال دیموکرات ٣٥،٥٪ی بەدەستهێناوە لە کاتێکدا پارتی دیموکرات کرستیانی فەرمانڕەوا تەنها ٥،٥٪دەنگەکانی بۆخۆی بردوە .

ئەنجامە سەرەتاییەکان شکستی سیاسی فرێدریش مێرتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و پارتەکەی دەردەخەن . زیادبوونی دەنگەکانی پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیاش، وەک زەنگێکی مەترسی لەسەر ئایندەی دیموکراسی و پێکەوەژیان لەو وڵاتەوە و یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت .