ئەڵمانیا: پێش هەڵبژاردن حکومەت نرخی بەنزین کەم دەکاتەوە
حکومەتی ئەڵمانیا کۆمەڵێک ڕێکار بۆ کەمکردنەوەی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی پەسەند کرد. بەپێی پەکێجە بڕیارێک کەدوای چەند رۆژێک گفتوگۆی نێوان حکومەتی فیدراڵی وحکومەتی هەرێمەکان درا، باجی وزە لەسەر بەنزین ودیزڵ بە بڕی نزیکەی ١٤ سەنت بۆ هەر لیترێک کەم دەکرێتەوە و بڕیارە ئەم کەمکردنەوەیە لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەمەوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ جێبەجێ بکرێت.
بەپێی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئەڵمانیا، دوای هەژمارکردنی باجی بەها زیادکراوەکە، کەمکردنەوەی گشتی بۆ بەکارهێنەر دەگاتە نزیکەی ١٧ سەنت بۆ هەر لیترێک. بەهای ئەم پەکێجەیەش نزیکەی ٢.٥ ملیار یۆرۆ خەمڵێنراوە.
هەروەها حکومەت دەیەوێت لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت گفتوگۆ بکات بۆ دانانی میکانیزمێکی کاتی بۆ سنووردارکردنی بەرزبونەوەی نرخی سووتەمەنی.
حکومەت دەڵێت ئەم ڕێکارانە ئامانجیان کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر خێزان و کۆمپانیاکان و پشتگیریکردنی توانای کڕینی هاووڵاتیانە.
بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی سوتەمەنی لەلایەن حکومەتی فرێدریش مێرتس لەکاتێکدایە کە بڕیارە رۆژی یەک شەممە ٢٠ی ئەیلول لە بەرلینی پایتەخت وهەرێمی مێکلێنبۆرگ-فۆرپۆمەرن هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت و پارتەکەی مەترسی لەدەسدانی دەسەڵاتی هەیە.
