شوێن... --:-- --°

میلۆنی: نیقاب و بورق لە ئیتاڵیا قەدەغەدەکەین

میلۆنی: نیقاب و بورق لە ئیتاڵیا قەدەغەدەکەین

میلۆنی: نیقاب و بورق لە ئیتاڵیا قەدەغەدەکەین جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک‌ وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: حکومەتەکەی کۆمەڵێک ڕێکاری نوێ بۆ قەدەغە کردنی داپۆشینی ڕوو، دەگرێتەبەر. میلۆنی رونیکردەوە:حکومەتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆقەدغەکردنی نیقاب و بورق لەقوتابخانەکان، هەروەها سنوورێک بۆ ژمارەی قوتابیانی بیانی لە هەر پۆلێکدا دادەێت. جۆرجیا میلۆنی، لە چالاکییەکی گەنجاندا کە لەلایەن پارتی براکانی ئیتاڵیا ڕێکخرابوو، وتی: دەرکەوتنی قوتابیان بە ڕووی کراوە لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا پێویستە. ئەو جەختی کردەوە کە نەریت نابێت بە شێوەیەک بسەپێندرێت کە ڕووی کچانی گەنج بشارێتەوە. بە وتەی سەرۆک‌ وەزیرانی ئیتاڵیا: کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی نەزان بە زمانی ئیتالی لە پۆلێکدا، دەکرێت بەربەست لەبەردەم ئەنتیگراسێۆن دروست بکات. ئەم پلانە بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی ڕاستڕەو سەبارەت بە کۆچبەری. داتا فەرمییەکان دەریدەخەن کە خوێندکارانی نائیتاڵی نزیکەی ١١،٦٪ قوتابیانی ئەو وڵات پێکدەهێنن، وچاوەڕوان دەکرێت پێشنیارەکان مشتومڕێکی سیاسی فراوانی لێبکەوێتەوە.