دانیمارک وئەمریکا وگریلاند ڕێککەوتن
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند: وڵاتەکەی لەگەل دانیمارک و گریلاند گەیشتونەتە رێککەوتون لەبارەی پاراستنی ئاسایشی گریلاندەوە، وچاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی ئایندە لە پەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رێککەوتنەکە واژو بکرێت.
پێگەی فەرمی سەرۆکایەتی وەزیرانی دانیمارک ئاشکرایکرد: دوای واژووکردنی، رێککەوتننامەکە دەبرێتە پەرلەمان بۆ پەسەند کردن. میتە ڤریدریکسن سەرۆک وەزیرانی دانیمارک روونیکردەوە: رێککەوتنەکە پاراستنی ئاسایشی هاوبەشی ناتۆ و ئەوروپا پتەو دەکات وجەختیکردەوە: سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەی خاکی دانیمارک و مافی گەلی گریلاند بۆ دیاریکردنی چارەنوسیان لە رێکەوتننامەکە دا پارێزراوە.
لەلای خۆشیەوە فریدریک نیلسن سەرۆکی حکومەتی گریلاند پێشوازی لە رێککەوتننامەکە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتننامەکە بەرژەوەندییەکانی گریلاند لەبەرچاوگرتوە.
