یەکێتی ئەوروپا ٣،٣ملیار یۆرۆ دەبەخشێت بە ئۆکرانیا
لە چوارچێوەی هاوکارییە داراییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ پاڵپشتی لە ئۆکرانیا، کۆمسێۆنی ئەوروپی بڕیاری خەرجکردنی 3.3 ملیار یۆرۆی بۆ بەهێزکردنی هێزی بەرگری ێۆکرانیا تەرخان کرد.
پێگەی فەرمی کۆمسیۆنی ئەرورپی بڵاویکردوە: ئەو پارەیە تەرخان دەکرێت بۆ کڕینی موشەک و درۆن، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی توانای بەرگری کێڤ بۆروبەروبونەوری هێرشەکانی مۆسکۆ.
کۆمسیۆنەکە ئاشکراشیکرد: ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی ئەوگوژمە ٩٠ ملیاردە دایە کە کۆمسیۆنەکە بۆساڵانی ٢٠٢٦/٢٠٢٧ تەرخانی کردوە بۆ هاوکاری ئۆکرانیا لەجەنگەکەیدا دژی روسیا.
ئەم هاوکاریە داراییانەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا لەکاتێدایە کە وڵاتانی یەکێتیەکە دوچاری هەڵاوسانی ئابوری بونەتەوەو رۆژبەڕۆژ بەرزبونەوەی نرخەکان ژیان سەخت تردەکات .
