شوێن... --:-- --°

سوێد: ماگدالینا ئەندەرسۆن بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا

سوێد: ماگدالینا ئەندەرسۆن بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا

سوێد: ماگدالینا ئەندەرسۆن بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا

ئەندریاس نۆرلین سەرۆکی پەرلەمانی سوێد، ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی راسپارد بۆ  پێکهێنانی حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە.

کەناڵی SVT بڵاویکردەوە: دوای راسپاردنی ماگدالینا ئەندەرسۆن، وتووێژەکان لە نێوان پارتە سیاسییەکان دەستپێدەکات بۆ چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی سوێد، لەکاتێکدا جیاوازیی گەورە هەیە لە نێوان پارتەکان لەبارەی چۆنیەتی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی و بەشداری هەردوو پارتی چەپ و ناوەڕاست لە حکومەتدا.

بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی رۆژی ١٣ ئەیلول، بەرەی چەپ ١٧٦ کورسی و بەرەی ڕاستڕەو ١٧٣ کورسی یان لەکۆی ٣٤٩کورسی لە پەرلەمانی سوێد بەدەستهێنا.

بەپێی زانیارییە نافەرمیەکان پێنج بۆ حەوت کاندیدی بەڕەگەز کوردستانی توانیویانە لەوهەڵبژاردنە سەرکەوتن بەدەستبهێن  وببنە ئەندامی پەرلەمانی سوێد.