سوێد: بەرەی چەپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا
بەپێی ئەنجامی بەرای، بەرەی چەپ رێژەی ٥١،٣٪ ی لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی سوێد بەدەستهێناوە و براوەیە.
کەناڵی SVT ئاشکرایکرد: بەرەی ڕاستی دەسەڵاتدار تەنها ٤٦،٨٪ ی دەنگەکانی بۆخۆی بردووەو بەرەی چەپی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنیان تۆمارکردووە.
بەپێی سەرچاوەکە: پارتی سۆسیال دیموکرات لە پلەی یەکەمە بە ڕێژەی٢٨،٤٪، بە پلەی دووەم پارتی مۆدێرات دێت بەڕێژەی ١٨٪ ، دیموکراتی سوێد بەپلەی سێیەم ١٧٪, هەروەها پارتی چەپ ٨٪، پارتی ناوەند ٧،٥٪ پارتی سەوز ٧،٤٪, پارتی کریستیان دیموکرات ٦٪ لیبراڵەکان تەنها ٥،٥٪ی دەنگی بەدەستهێناوە.
کەناڵەکە روونیکردەوە : ئەم ژمارانە ئەنجامی فەرمی کۆتایی نین و تەنها ئەنجامی بەراییە.
بەپێی ئەم ئەنجامە بەرایە، بەرەی چەپ لەکۆی ٣٤٩ کورسی پەرلەمانی سوێد، ١٨٣ کورسی و بەرەی ڕاست ١٦٦ کورسی بۆخۆیان دەبەن.
