سوێد: دەنگەکانی بەرەی چەپ و ڕاست نزیکن
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە گشتییەکەی سوێد کە ڕۆژی یەک شەممە ١٣ ئەیلول ئەنجامدرا، سەرکەوتنی بەرەی چەپ دەردەخەن .
کەناڵی SVT بڵاویکردەوە: دوای جیاکردنەوەی ٩٤٪ دەنگەکان، بەرەی چەپ ١٧٦ كورسى و بەرەی راست١٧٣کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە لە کۆی ٣٤٩کورسی.
هەر بەپێی ئەو ئەنجامانە پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد بە سەرۆکایەتی ماگدالینا ئەندەرسون بەڕێژەی ٢٨.١٪ لە پێشەوەی پارتە سیاسییەکانی ترەوەیە،هاوکات ئیلیزابێت تاند سەرۆکی پارتی نێوەند Centerpartiet رایگەیاند: ئامادەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو،لەگەڵ سۆسیال دیموکرات هاوپەیمانی بکات.
سەرچاوەکە رونیکردەوە : کۆمسێۆنی هەڵبژاردن ڕۆژی پئنج شەممەی دیاری کردوە بۆ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، دوای هەژمارکردنی ٦٪ی دەنگەکانی دەروەوی وڵات.
نزیک بونی ڕێژەی دەنگەکانی بەرەی چەپ و راست پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی ، ئەو وڵاتە سەخت دەکات، بەتایبەت ناکۆکییەکانی ناوبەرەی چەپ.
