سوێد: ٨٤ کورد کاندیدن بۆهەڵبژاردنی گشتی
بڕیارە رۆژی یەکشەمە ١٣ ی ئەیلول ، هاوڵاتیانی سوید رووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی گشتی و٨٤کورد بۆئەندامێتی پەرلەمانی سەرتاسەری وهەرێمەکان کاندیدن.
سەرچاوەکانی هەواڵ ێاماژەبەوەدەدەن کە پێشبڕکێی نێوان بەرەی ڕاستڕەوی دەسەڵاتدارو بەرەی چەپ، زۆر لەیەکتری نزیک بۆتەوە.
بەپێی راپرسییەک کە کەناڵی SVT بڵاویکردۆتەوە بەرەی چەپ تەنها ٣.٢٪ لە پێش بەرەی راستەوەیە. راپرسیەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە: پارتی سوسیال دیموکراتی سوێد بەشێک لە دەنگەکانی بۆ بەرژەوەندی پارتی چەپ لەدەستداوە. لەکاتێکدا ڕاپرسییەکانی١٠ رۆژ لەمەوبەر دەنگی ئەو پارتەی ٣٠،٥٪بوو، ئێستا بۆ ٢٨،٦٪ دابەزیوە، بەڵام هەر وەک گەورەترین هێزی سیاسی ماوەتەوە.
لەم هەڵبژاردنە گشتییەی سوێد زیاتر لە ٨٤ کوردستانی ئەو وڵاتە خۆیان بۆ پەرلەمانی سەرتاسەری وڵاتەکەو هەرێمەکان کاندید کردوە لە سەرجەم لیستی پارتەکانی ئەو وڵاتە.
