پێداچوونەوە بە کەیسی پەنابەرانی سوریا چڕدەبێتەوە ئەڵمانیاو نەمسا، کەیسی هەزاران پەنابەری سوریایی دەکەنەوەو پێداچوونەوەی بۆ دەکەن . بەپێی داتا نوێکانی حکومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٦ کەیسی ٨٣٢٠ پەنابەری سوریایی پێداچوونەوەی بۆ کراوەو ٢٣٠٢ لەو پەنابەرانە مافی پاراستنیان لێ سەندراوەتەوە . وەزاروتی ناوخۆی نەمساش بڵاویکردۆتەوە ؛ لە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد ، ڤیەننا پێداچوونەوەی بۆ کەیسی ١٣ هەزار پەنابەری سوریایی کردوەو، مافی پاراستنی لە نزیکەی ٤٥٠٠ پەنابەر وەرگرتۆتەوە . لەهەمانکاتدا بەرلین و ڤیەننا دەرگای هاوکاری داراییان بۆ ئەو پەنابەرانە کردۆتەوە کە بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە بۆ سوریا .
پێداچوونەوە بە کەیسی پەنابەرانی سوریا چڕدەبێتەوە
