شوێن... --:-- --°

بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە فەڕەنسا پەرەدەستێنێت

بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە فەڕەنسا پەرەدەستێنێت

بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە فەڕەنسا پەرەدەستێنت

لەشاری مەرسیلیای فەڕەنسا، بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری کڕاک پەرەدەسێنێت. رێکخراوە مەدەنییەکانی ئەو وڵاتە هۆشداری لە دروستبوونی قەیرانی تەندروستی دەدەن.

رۆژنامەی(لی مۆند) ی فەرەنسایی، ژمارەی ئەوکەسانەی کە کڕاک بەکاردەهێنن و لە شەقامەکانی شاری مێرسیلیا کەوتوون بە نزیکەی 200 کەس خەمڵندووە. ئاماژەی بەوەش داوە، ژمارەکە بۆ 500 کەس بەرز دەبێتەوە، ئەگەر هەژماری ئەو کەسانەش بکرێت کە لە ماڵەکاندا ژیان بەسەردەبەن و گیرۆدەی بەکارهێنانی کڕاکن.

سەرچاوەکە بڵاوی کردۆتەوە، رێکخراوە مەدەنییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، داوا لە حكومەتی پاریس دەکەن، هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ قەلاچۆکردنی ماددەی هۆشبەرو دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ دووچاربوانی کڕاک